بەتەمەنترین ژنە خوێندکار کە تەمەنی ٩٩ ساڵ بوو و لە یەکێک لە خوێندنگە بنەڕەتییەکانی کینیا دەیخوێند گیانیلەدەستدا.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، پارسیلا سیتینی تەمەن ٩٩ ساڵ دوای گەڕانەوەی لە خوێندنگە بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گیانی لەدەستداوە.
پارسیلا سیتینی
بە تەمەنترین خوێندکاری جیهان بووە و لە قۆناغی بنەڕەتی خوێندوویەتی و کوڕەزاکەی بە
میدیاکانی راگەیاندووە، داپیرەی ئامادەکاری کردووە بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی
خوێندن.
پارسیلا لە ساڵی
٢٠١٠ گەڕایەوە بۆ خوێندن و تاوەکو ساڵی
٢٠١٥ بەردەوام بوو لە هەوڵدان و خوێندن تاوەکو بتوانێط بنوسێت و بخوێنێتەوە و بەمەش
بووە جێگای سەرنجی نەتەوە یەکگرتووەکان و دفەیانەوێت لەبارەی ژیانی پارسیلاوە فلیمێکی
دیکۆمێنتاری بەرهەم بهێنن.
هاوکات، پارسیلا
پێش گیانلەدەستدانی لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ئاماژەی بەوەداوە، ئەو خولیای خوێندنی
هەیە و دەیەوێت لەرێگای گەڕانەوەی بۆ خوێندن لەو تەمەنە زۆرەدا هانی ژنان و کچانی
دیکە بدات بگەڕینەوە بەر خوێندن و دەستبەرداری خەونەکانیان نەبن.