PM:05:56:20/11/2022
7348 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک بەر لە ئێستا، مەراسیمی دەستپێکردنی مۆندیالی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و یەکەم یاریش بە یاری نێوان قەتەڕ و ئیکوادۆر دەستپێدەکات و مۆدنیال؛ ١٨ی مانگی داهاتوو کۆتاییدێت.
یاریەکە لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوەدەچێت کە شوێنی ٦٠ هەزار هاندەر دەبێتەوە و پاش ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ٧دا یەکەم یاری دەستپێدەکات.
یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢
نزیکەی مانگێک دەخایەنێت بە شێوەیەک کە ئەمشەو دەستپێدەکات و یاری کۆتاییش لە ١٨ی
مانگی ١٢ی داهاتوودا لە یاریگای لوسێل بەڕێوەدەچێت.
لە مۆندیالی ٢٠٢٢دا، ٣٠ هەڵبژاردە
بەشدارییان کردووە کە پشکی شێر بەر کیشوەری ئەوروپا کەوتووە و تا کۆتایی پاڵەوانێتیەکەش
٦٤ یاری ئەنجامدەدرێن.