سەردێڕ:

هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی گازی فرمێسکڕێژیان هەڵدایە ناو قوتابخانەیەکی بنەڕەتییەوە

PM:03:42:20/11/2022

2916 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری سلێمانی، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ خوێندکارە خۆپیشاندەرەکانی زانکۆی سلێمانی، گازی فرمێسکڕێژیان هەڵدایە ناو قوتابخانەیەکی بنەڕەتییەکەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ قوتابی تەندروستییان تێکچوو.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەشدا، لەکاتی بڵاوە پێکردنی خوێندکارانی خۆپیشاندەری زانکۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، هێزە ئەمنییەکان گازی فرمێسکڕێژی هەڵدایە قوتابخانەیەکی بنەڕەتییەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، قوتابخانەکە ناوی "دیاری بنەڕەتییە" لەگەڕەکی شەکرەکە بەرامبەر باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی.

هەربەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەهۆی گازە فرمێسکڕێژەکەوە زیاتر لە ١٠٠ قوتابی دۆخی تەندروستییان تێکچووە و بەشێکیان بێهۆشبوون و لەلایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە چارەسەریان بۆ کراوە.

دەشڵێت، قوتابییەکانی دیکە لەلایەن دایک و باوکیانەوە براونەتەوە بۆ ماڵەوە.


کارزان تاریق - سلێمانی

 













گەلەری