سەردێڕ:

لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیا لە رۆژائاوای کوردستان رۆژنامەنوسێکی کورد کوژرا

PM:02:23:20/11/2022

2116 جار خوێندراوەتەوە

لە کاتی رووماڵکردنی بۆردومانەکانی تورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رۆژنامەنوسێکی کورد لە شاری دێرکی رۆژئاوای کوردستان کوژرا.


ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ "عیسام عەبدوڵا"ی رۆژنامەنوس و پەیامنێری ئەو ئاژانسە لەکاتی رووماڵکردنی بۆردومانەکانی تورکیا لە شاری دێرک لە رۆژئاوای کوردستان کوژرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، عیسام عەبدوڵا بەرەگەز کوردە و تەمەنی ٣٣ ساڵ بووە و لەکاتی رووماڵکردنی بۆردومانەکانی تورکیا کوژراوە.

هەروەها، عیسام عەبدوڵا نزیکەی هەشت ساڵە لە بواری راگەیاندندا کاردەکات، کاتێک بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە دەکوژرێت، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، میدیا تورکییەکان لە زاری وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا دەستی بە "ئۆپەڕاسیۆنێکی نوێ" کردووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان و چەند خاڵێکیان کردووەتە ئامانج.













گەلەری