حکومەتی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان دوز – کفری خراوەتە ناو بەرنامەی کارەوە.
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق لە رێکەوتی ٢٧ی ١٠ی ٢٠٢٢ نوسراوێکی بڵاوکردەوە کە واژۆی یەڵماز شەهباز عەباس بریکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەی لەسەرە و ئاراستەی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق کراوە.
بەگوێرەی نوسراوەکە کە
فەرمانگەی بەشی بەدواداچوونی ناوەندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەریکردووە، وەڵامی
فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە پەرلەمانی عێراق داوەتەوە و تیایدا هاتووە، نوسراوەکەتان
بەژمارە ٥٦ لە رێکەوتی ١٥ی ٦ی ٢٠٢٢ی تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی رێگای نێوان کفری –
دوز پێتا رادەگەیەنین کە:
١-فەرمانگەی رێگاکان و
پردەکان، کە یەکێکە لە پێکهاتەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، روپێوییەکی پێویست و
دیزانێکی ورد دادەنێت بە ئامانجی کردنەوەی رێگای دووەم و تەواوکردنی تەواوی پێداویستییەکان
و خستنە ناوکارنامە و پلانی داهاتووی فەرمانگەکە.
٢- هەرچی ئەوبەشەی پەیوەندی
بە نۆژەنکردنەوەی رێگای ئێستا هەیە و لە
دوو بەش پێکدێت لە چوارچێوەی هەردوو پارێزگای دیالە و سەڵاحەدین، ئەوا:
ا- ئەو بەشەی رێگاکە کە
چاکراوەتەوە، لەلایەن سندوقی ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانەوە نۆژەنکراوەتە.
ب- ئەو بەشەشی دەکەوێتە
چوارچیوەی بەرپرسیارێتی بەڕیوەبەرایەتی رێگا و پردەکان لە پارێزگای سەڵاحەدین خراوەتە
ناو کارنامەی سندوقی ئاوەدانکردنەوەوە بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکان، بەڵام تا ئێستا
ئامادەکارییەکان تەواونەکراون.
دەشڵێت، ئەو گرێبەستەی بۆ
نۆژەنکردنەوەی رێگاکە دانراوە واژۆکراوە بە گوێرەی بڕیاری ژمارە ٣٤٧، ئەو بەشەی
دیکەش کە ماوەتەوە دەخرێتە ناو کارنامەی پڕۆژەکانی پارێزگای سەڵاحەدین.
ئەمە لەکاتێکدایە، سروە
عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە رۆژی ١٥ی ٦ی ٢٠٢٢
نوسراوێکی ئاراستەی نوسینگەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانییەکانکرد و تییدا داوای کردووە، بەهۆی ئەوەی
رێگای کفری – دوز بەهۆی خراپبوونییەوە بووەتە مەترسی بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان،
رێگاکە لە ئێستادا پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەیە.