سەردێڕ:

نرخی زێڕ دابەزینی بەخۆیەوە بینی

PM:12:47:20/11/2022

28508 جار خوێندراوەتەوە

پاش ئەوەی رۆژی ١٥ی ئەم مانگە بەرزترین رێژەی سێ مانگی رابردووی تۆمارکرد، نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکان و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزینی بەخۆیەوە بینییەوە و نرخەکەی بووە هەزار و ٧٥٠ دۆلار.


ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیهان نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧٥١ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، سەرەڕای ئەوەی دابەزینی تۆمارکردووە بەڵام هێشتا نرخەکەی بەرزە بەراورد بە چەند مانگی رابردوو.

هاوکات، هەر گرامێک بە ٥٦ دۆلار و ٣٠ سەنتە و هەر کیلۆیەکیش بە ٥٦ هەزار و ٢٩٧ دۆلارە.

نرخی زێڕ پەیوەندیدارە بە هێزی دۆلار لە بانکی ناوەندی جیهانیدا و خواستی خەڵکی لەسەر کانزاکە و ململانێ سیاسییەکانی نێوان وڵاتانی جیهان و لە ئێستادا نرخی زێڕ تارادەیەک ناجێگیرە و لە نێوان نزمی و کەمێک بەرزبوونەوەدا رۆژانە یاریدەکات.

ئەمڕۆ نرخی مسقاڵی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر مسقاڵێک بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ٢١ به ٣٧٠ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ١٨ به ٣١٥ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٢ به ٣٨٥ هەزار دینارە.

زێڕی عەیار ٢٤ به ٤٢٠ هەزار دینارە.













گەلەری