AM:09:58:20/11/2022
10356 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵیش دەستیان بە بایکۆت و خۆپیشاندان کردووەتەوە و داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەن.
خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ هاوشێوەی ناوچەکانی دیکە ماوەی ١٢ رۆژە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و دەشڵێن، "تا ئێستا هیچ بەڵێنێکمان پێنەدراوە و هیچ لایەنێک بەدەم داواکانمانەوە نەهاتووە."
دوای ئەوەی لە رۆژی سێشەممە،
١٥ی ئەم مانگە دەوام لە زانکۆکانی سنوری سلێمانی راگیرا، ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاروابوو
دەوامی ئاسایی و خوێندن لە زانکۆکان دەستپێبکاتەوە، بەڵام خوێندکاران لە بەردەم دەروازەی
سەرەکی زانکۆن و رێگەنادەن کەس بچێتە ناو زانکۆ.
جگە لە سنوری چەمچەماڵ، خوێندکارانی
زانکۆکانی سلێمانی و گەرمیان و هەڵەبجە و کۆیە و زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی، لەبەردەم
دەروازەی سەرەکی زانکۆکانیان گردبوونەتەوە و دوای جێگیرکردنی دەرماڵە و جێبەجێکردنی
داواکارییەکانی دیکەیان دەکەن.