وەزیری درەوەی بەڕیتانیا لە کۆنفڕانسێکی ئەمنیدا لە بەحرەین رایگەیاند، ئێران مەترسی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست دەکات و وتیشی، "کاردەکەن بۆ ئەوەی ئێران نەبێتە وڵاتێکی خاوەن چەکی ئەتۆم.
جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە میانی گەشتێکی ناوچەییدا باسی لەوەکرد، چەکی دابینکراو لەلایەن ئێرانەوە هەڕەشە لە هەموو ناوچەکە دەکات.
وتیشی، "ئەمڕۆ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە هەموو کاتێک پێشکەوتووترە و
رژێمی وڵاتەکە پەنای بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە رووسیا بردووە کە خەڵکی سڤیل
لە ئۆکرانیا دەکەنە ئامانج."
ئەوەشی خستەڕوو، بەریتانیا سوورە لەسەر ئەوەی شانبەشانی دۆستانی کاربکات
بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران و رێگەگرتن لە بە قاچاخبردنی چەکی نایاسایی، بۆ
ڕێگری لە توانای بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە.
کلیڤەرلی رەخنەی لە ڕووسیاش گرت و وتی، هیچ وڵاتێک بێبەری نییە لە کاریگەرییەکانی
شەڕی ئۆکرانیا سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراک.