سەردێڕ:

پێنج خواردنەوەی گیایی یارمەتیت دەدات کێشت دابەزێنیت

PM:07:11:21/11/2024

1180 جار خوێندراوەتەوە

خواردنەوە گیاییەکان میتابۆلیزم بەرز دەکەنەوە، ئەمەش وادەکات چەوری سووتاندن ئاسانتر بێت، لێرەدا پێنج لەو خواردنەوە گیاییانە دەخەینەروو.


لە بابەتێکی ماڵپەری " Healthside" دا ئاماژەی بە چەند خواردنەوەیەکی گیایی کراوە کە یارمەتیدەرەن لە دابەزاندنی کێشدا، ئەوانیش بریتین لە:

١. ئاوی لیمۆ و هەنگوین

ڕۆژەکەت بە ئاوی لیمۆ و هەنگوین دەستپێبکە کە چەندین سوودی تەندروستی تێدایە ئەم خواردنەوە یارمەتی دەرهێنانی ژەهرەکان دەدات و کرداری هەرس کردن ئاسان دەکات، خواردنەوەی ڕاستەوخۆ دوای لەخەو هەڵسان میتابۆلیزمت هاندەدات و بە چالاکی دەهێڵێتەوە و یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا.

٢. چای سەوز

چای سەوز یەکێکە لەو خواردنەوانەی کە بە سوودە بۆ بەرزکردنەوەی میتابۆلیزم و سووتاندنی چەوری زیادە، دەوڵەمەندە بە کاتێچین کە یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات لەکاتێکدا کافاینێکی کەمی تێدایە و وزەیەکی بەردەوامت پێدەبەخشێت.

٣. ئاوی رازیانە

خواردنەوەی ئاوی رازیانە ڕێگەیەکی زۆر باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی کێش هەروەها یارمەتی دەرهێنانی ژەهر و شلەی زیادە دەدەن، رازیانەکە بخەرە ناو ئاوەوە و بۆ ماوەی شەوێک بەجێی بهێڵە بەیانیان و پێش ژەمەکانت بیخۆرەوە بەم شێوەیە یارمەتی کرداری هەسرکردن دەدات.

٤. ئاوی زەنجەفیل

یارمەتیدەرێکی سادە و بەهێزە لە پرۆسەی هەرسکردندا بۆ ئامادەکردنی ئەم خواردنەوە گیایە، زەنجەفیلەکە ورد بکە و لەگەڵ ئاودا تێکەڵی بکە بۆ ماوەی شەوێک تێکەڵەکە بهێڵەرەوە و بەیانیان بیخۆرەوە، چارەسەری ئاوسان و غازات و ڕاگرتنی ئاو دەکات و ژەهرەکان دەردەکات.

٥. شیر و زەردەچەوە

شیر و زەردەچەوە بەیەکەوە تێکەڵ بکە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دابەزاندنی کێش، یارمەتی هاوسەنگکردنی ئاستی ئەنسۆلین دەدات ئەم پێکهاتانە پێکەوە ئەگەری کۆبوونەوەی چەوری کەمدەکەنەوە و میتابۆلیزم بەرەوپێش دەبەن.













گەلەری