سەردێڕ:

ئەمشەو قەدەغەی هاتوچۆ کۆتایی دێت؟

PM:09:39:21/11/2024

27160 جار خوێندراوەتەوە

لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوونی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ تەنها لەنێو پارێزگاکاندا هەڵدەگیرێت، بەڵام قەدەغەی هاتوچۆ لەسەر هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت.


لیژنەی باڵای سەرژمێری گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوونی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەوەوە قەدەغەی هاتوچۆ لەنێو پارێزگاکاندا کۆتایی دێت.

باسی لەوەش کردووە، سبەی هەینی قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکاندا بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم رێکارەکانی سەرژمێری کۆتایی دێن.

هاوکات، دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا داوای کرد، سەرجەم ئەو خێزانانەی کە تاوەکو ئێستا خۆیان تۆمار نەکردوو لە ماڵەکایان بمێنەوە، چونکە پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو دوا خێزان و دوا هاوڵاتی تۆمار دەکرێت.













گەلەری