سەردێڕ:

لە هەفتەی داهاتوەوە شەپۆلێکی سەرما روو لە هەرێم دەکات؛ تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت؟

PM:08:27:21/11/2024

14844 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە دووشەمەی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی توندی سەرما ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن. بەگوێرەی پێشبینییەکانیش شەپۆلەکە تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.


کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی توندی سەرما ڕوو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات و شەپۆلەکە لە هەرێم بەهێزتر دەبێت.

هاوکات، بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، رۆژانی شەممە و یەکشەممەش ئەگەری بارانبارین هەیە و پلەکانی گەرما دەست بە دابەزین دەکەن و شەپۆلەکە لە دووشەممەوە بەهێز دەبێت و تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت. 
کەشناسی عێراق ئاماژەی بەوەش 
کردووە، لەگەل هاتنی شەپۆلی سەرما لە هەفتەی داهاتووەوە باران بارانیش ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هاوکات کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و  پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبن و بە جێگیریی دەمێننەوە.













گەلەری