کەمێک لەمەوبەر، بەهۆی پڕۆسەی سەرژمێریی دانیشتوانەوە لە هەرێمی کوردستان و سەرتاسەری عێراق قەدەغەی هاتوچۆ دەستی پێکرد، تا کاتژمێر ١٢ـی شەوی ٢١ـی ئەم مانگەش بەردەوام دەبێت.
هاوکات، قەدەغەی هاتوچۆکە سنووردارە و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان، کارمەندانی تەندروستی و ئێشکگرەکان، رۆژنامەنووسان و ئەو شوێنانەی پەیوەستن بە پێداویستییەکانی رۆژانەی هاوڵاتییانەوە ناگرێتەوە.
سبەی بەیانی کاتژمێر هەشت، لە سەرتاسەری عێراق وهەرێمدا سەرژمێری دەستپێدەکات،
بژمێرەکان لە دوو رۆژدا دەچنە سەرجەم ماڵەکان و لە ئێستاوە داوا لە هاوڵاتیان دەکەن
کارتی نیشتیمانی و کۆبونی خۆراکیان ئامادە بکەن.
گرنگە سەرجەم ئەندامانی خێزان لەم دوو رۆژەدا و لەکاتی سەردانی تیمەکە لە
ماڵەوە بن، هەر مندالێکیش لەم دوو رۆژەدا لەدایکبێت، تیمەکانی سەرژمێری تۆماری دەکەن.
لەلایەکی دیکەشەوە، وەزیری پلاندانانی هەرێم لە تاوتوێی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند،
کاتژمێر ١٢ـی شەوی ٢١ـی مانگ تۆماری خێزان دادەخرێت و کەسی نوێ تۆمارناکرێت. وتیشی،
هەر هاوڵاتییەک بەشداری سەرژمێری نەکات زیانی بۆ خۆی دەبێت و بەوهۆیەشەوە بودجەی
شارەکەی کەمتر دەبێت.