سەردێڕ:

مەسعود بارزانی: سەردانەکەی سودانی بۆ هەرێم گرنگ بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان

PM:07:51:19/11/2024

1356 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پارتی رایگەیاند، سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ هەمامەنگی و چارەسەربوونی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٤، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگ بوو ، بۆ چارەسەری کێشەکان.

هاوکات، ئەو وتانەی مەسعود بارزانی دوای ئەوە دێت، کە ١٣ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر و سلێمانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و بەشێکی لایەنە سیاسییەکان کۆبووەوە و پرسی کێشەی موچە، نەوت و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم و چەند پرسێکی تر تاوتوێ کران.













گەلەری