وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت بە میدیای پارتی راگەیاندووە، پێشبینی دەکەن لە سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ١١ی ٢٠٢٤، کەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم بە وەکالەت ئاماژەی بەوەش کردووە، خاڵێکی یاسای بودجەی گشتیی عێراق کە تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی بە شەش دۆلار لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دیاری کردووە، رێگر بووە لە هەناردەکردنەوەی نەوت
باسی لەوەش کردووە، بەڵام لە ئێستادا هەولێر
و بەغداد لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو خاڵەی ناو یاساکە و زیادکردنی تێچووی دەرهێنان
و گواستنەوەی نەوت بۆ نزیکەی ٢٠.٦ دۆلار رێککەوتوون و لە قۆناغی یەکەمدا نزیکەی١٦ دۆلار بۆ کۆمپانیاکان خەرج دەکرێت.
وتیشی، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ هەمواری یاساکە پەسەند
بکرێت، ئامادەکارییەکان تەواو ببن و سەرەتای ساڵی داهاتوو هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی
کوردستان دەستپێبکاتەوە.
ئەوەشی خستە ڕوو، بەهۆی راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێم ، ٢٠ ملیار دۆلار زیان بە گەنجینەی عێراق گەشتووە.