سەردێڕ:

خالید شوانی: داوا دەکەم کەرکوکییەکان لە سەرژمێریدا بەشداربن

PM:05:02:19/11/2024

960 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دادی عێراق رایگەیاند،داوا لە کەرکوکییەکان دەکات بە بەشداری لە سەرژمێری داهاتووی خۆیان زامن بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، ١٩ـی١١ـی ٢٠٢٤ خالید شوانی وەزیری دادی عێران رایگەیاند، کەرکوکییەکان دەتوانن بە بەشداری کردن لە سەرژمێری ئەمجارەدا مافەکانیان زامن بکەن.

ئەوەشی خستە روو، داوا لە ھەموو کەرکوکییەکان دەکات بەشداری لە سەرژمێریدا بکەن و بەوەش مافەکانیان زامن دەبێت.

سەرژمێری ئەمجارە لەسەر بنەمای سەرژمێری ١٩٥٧ دەبێت و بەو پێیەش ھەر دانیشتوویەکی کەرکوک کە باوک و باپیری لە ١٩٥٧ لە کەرکوک بووبێت دەتوانێت خۆی تۆمار بکات لە کەرکوک.

سبەی و دوو سبەی سەرژمێری گشتی لە عێراق بەڕێوەدەچێت و سەرژمێرییەکە ھەرێمیش دەگرێتەوە.













گەلەری