PM:02:46:19/11/2024
1448 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارینیش بەردەوام دەبێت لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ـی ١١ـی ٢٠٢٤، کەشناسی هەرێـم ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لەکاتی جیا.
باسی لەوەش کردووە، زۆرترین بڕی باران لە ماوەی نۆ کاتژمێری رابردوودا لە
چوارتا بووە لە پارێزگای سلێمانی و ١٦ ملیم بارانباریوە.
هاوکات، لە پارێزگای هەولێر زۆرترین رێژە هەشت ملیلم باران بووە و پارێزگای
هەڵەبجە نزیکەی شەش ملیلم و پارێزگاکانی دیکەش زۆرترین رێژە تا چوار ملیم باران
باریوە.