PM:02:09:18/11/2024
1832 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار، لەکاتی تێکردنی هەوا تایەی ئۆتۆمبێلێک بە گەنجێکدا تەقییەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ـی ١١ـی ٢٠٢٤، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار، گەنجێک لەکاتی تێکردنی هەوا؛ تایەی ئۆتۆمبێل پیایدا تەقییەوە و بە سەختی بریندار بوو.
ئاماژەی بەوەش کرد، دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار،
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکات، رزگار لەتیف بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید هەژار رایگەیاند، ئەو گەنجە
تەمەنی ٢٠ ساڵە و بەهۆی برینداربوونی بە سەختی، گیانی لەدەستداوە.
هونەر فارس – کەلار