سەردێڕ:

لێدوانی وەزیری پێشمەرگە لەبارەی تەقینەوەکەی دووز خورماتووەوە

PM:07:29:17/11/2024

1272 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەنەوە پێشمەرگە هەمیشە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی کوردستان.


ئەمرۆ یەکشەممە ١٧ـی١١ـی٢٠٢٤، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە پێشمەرگە هەمیشە لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان.

هاوکات، پێشمەرگە پرسە و سەرەخۆشی خۆی لە کەسوکاری روداوەکەی ئەمرۆ کرد، وتیشی کە مەترسییەکانی گروپە تیرۆرستییەکان هیشتا کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامن لە تێکشکاندنی، بەتایبەت ئەو ناوچانەی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق.

ئەمڕۆ، لە قەزای خورماتووتەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.













گەلەری