سەرۆکی پارتی رایگەیاند، خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانن بۆ هەرێم لەسەر بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، هەروەک چۆن هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو، قۆناغی پێکهێنانی حکومەت و دانوستانی لایەنەکانیش سەرکەوتوو دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، "خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوانین بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر
بنەمای ئیستحقاقی هەڵبژاردن".
هەر ئەمڕۆ، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی
مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیاى حزبەکەى راگەیاند، پێویستە بەزوویی رێکارەکانى دەستبەکاربوونى
پەرلەمان و کابینەى نوێ بکرێت و سەرەتا پەرلەمان هەڵبژێردرێت ئینجا سەرۆکایەتی هەرێم
و حکومەت.
باسی لەوەش کرد،
هیچ شتێک رێگری ناکات لەوەی حکومەت بەرژەوەندى خەڵکى بوێت.