کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، لە سبەینێوە شەپۆلی بارانبارین لە هەندێک ناوچەی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری سلێمانی دەست پێدەکات و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بەفر دەبارێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمەباران لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم .
ئاماژەی بەوەش کردووە، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد
بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و خێرایی با لە هەندێک کاتدا دەگاتە سەروو ٢٥ کم/ک.
کەشناسی باسی
لەوەش کردووە، سبەی دووشەممە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان لە کاتەکانی دوای
نیوەڕۆ دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو و بارانبارین دەست پێدەکات.
وتیشی، لە کاتەکانی
شەودا لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک بەفر دەبارێت، هەروەها لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و هەڵەبجە و باشووری شاری سلێمانی باران دەبارێت و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی :
هەولێر : ٢٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک : ٢١ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ٢٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٢
پلەى سیلیزى
زاخۆ : ٢١ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران
: ١٠ پلەى سیلیزى
سۆران : ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ٢٥ پلەى سیلیزى