AM:09:52:17/11/2024
1708 جار خوێندراوەتەوە
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، پێویستە بەزوویی رێکارەکانى دەستبەکاربوونى پەرلەمان و کابینەى نوێ بکرێت و سەرەتا پەرلەمان هەڵبژێردرێت ئینجا سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت. وتیشی، هیچ شتێک رێگری ناکات لەوەی حکومەت بەرژەوەندى خەڵکى بوێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ـی ١١ـی ٢٠٢٤، فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیاى حزبەکەى وتووە، تەرکیزى حزبەکان ئێستا لەسەر دەستبەکاربوونى پەرلەمانە بۆ ئەوەى پەرلەمانى نوێ دەستبەکاربێت و پاشانیش سەرۆکایەتییەکانى هەرێم و حکومەت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە بەپێی تواناکان لایەنەکان خواستیان
هەبێت، شتێک نییە رێگریی لە دروستبوونی حکومەت بکات بە مەرجی ئەوەی بەرژەوەندی
وڵات و میللەت لەسەرووی بەرژەوەندیی حزبەکانەوە بێت.