وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، قەدەغەی هاتوچۆ بەبۆنەی سەرژمێرییەوە دوو رۆژ دەخایەنێت و درێژ ناکرێتەوە.
میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە قەدەغەی هاتوچۆ بەبۆنەی سەرژمێرییەوە رۆژانی ٢٠ و ٢١ دەخایەنێت و درێژ ناکرێتەوە.
ئەوەشی خستووەتە روو، رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ درێژ ناکرێتەوە و داوا لە
هاوڵاتیان دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن.
پێشتر، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایگەیاند،
لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ گەشتی فڕۆکەخانەکان بەردەوام دەبن.
هاوکات،وەزارەتی پلاندانانی هەرێم رایگەیاند، سه‌رژمێريى گشتى
له هه‌موو عێراق وله هه‌رێمى كوردستان له يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و یەکەم
قۆناغیش پڕکردنەوەی تۆماری خێزانە. دەشڵێت، دەبێت لە کاتی سەرژمێریدا تەواوی
ئەندامانی خێزان لە ماڵەوە بن ولە یەکەم قۆناغی سەرژمێریدابژمێره‌كانى سه‌رژمێرى،
له ڕۆژانى ١٧، ١٨ و ١٩ـی مانگ سه‌ردانى هەموو شوێنه‌كان ده‌كه‌ن، له شار وله
گوندەکانی هه‌ر چوار پارێزگاکانی هه‌رێم، وهه‌موو خێزانه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن.
باس لەوەش کراوە، لە قۆناغی دووەمدا لە ٢٠ و ٢١
ی مانگقه‌ده‌غه‌ى
تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێتو پێويسته هه‌موو كه‌سێك له ماڵه‌وه بێت، بژمێره‌كانى
سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو باڵەخانەکان ده‌كه‌نه‌وه ود ڵنيا ده‌بنه‌وه له‌وه‌ى
هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر ١٢ شه‌وى ٢١ له‌سه‌ر
٢٢ـی مانگ فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت وهيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.