سەردێڕ:

'یەک ئەندامى خێزان دەتوانێت زانیاریی تەواوى خێزانەکە بە تیمەکانی سەرژمێریی بدات'

AM:10:16:16/11/2024

5096 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ کاری مەیدانى تیمەکانى سەرژمێریی گشتى دانیشتوان لە هەرێم دەستیپێکرد و بەرپرسى هونەریی ئاماری هەولێریش دەڵێت، یەک ئەندامى خێزان دەتوانێت زانیاریی تەواوى خێزانەکە بە تیمەکانی سەرژمێریی بدات.


ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ١١ـی ٢٠٢٤، ئیبراهیم مەلا عەبدولرەحمان بەرپرسى هونەریی ئاماری هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، لەمڕۆوە کاری مەیدانی تیمەکانی سەرژمێریی لە شاری هەولێر دەست پێدەکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، پڕۆسەکە لە سنووری ١٥ قەزا و ٤٦ ناحیە کە ٧٣٥ گەڕەک و هەزار و ٣٥٠ گوند جێبەجێ دەکرێت، تیمەکان سەردانی خێزانەکان دەکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی خێزان. وتیشی، گرنگە سەرجەم هاوڵاتیان لە رۆژانی ٢٠ و ٢١ـی مانگ لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و بەشداری پڕۆسەی سەرژمێری بکەن.

ئەوەشی خستە روو، یەک ئەندامى خێزان دەتوانێت زانیاریی تەواوى خێزانەکە بە تیمەکانی سەرژمێریی بدات.

هەر ئەمڕۆ، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لەمساڵدا نەخشەی گەشەسەندنی عێراق دەکێشێت.


 













گەلەری