رێحانە رووەکێکی گیایی بۆنخۆشە سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، چونکە چەندین ماددەی خۆراکی گرنگی تێدایە بۆ جەستە، هەر بۆیە بە رووەکێکی نایاب و سەرسوڕهێنەر دەناسرێت.
لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی پزیشکی " Eating Well" ـدا باس لەوە دەکات، رێحانە سوودێکی زۆری هەیە بۆ ئەو نەخۆشانەی کە پەستانی خوێن و شەکرەیان بەرزە.
رێحانە کاریگەری
ئەرێنی لەسەر شەکری خوێن هەیە، بەوپێیەی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرزی شەکرە،
ئەمەش لەبەرئەوەی دژە ئۆکسانی تەندروست لەخۆدەگرێت و هەوکردن لە جەستەدا بەگشتی کەم
دەکاتەوە.
هاوکات،
رێحانە تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانیش بەرز دەکاتەوە و رۆیشتنی خوێن لە بۆرییەکاندا
باشتر دەکات، بەمەش سوود بەو نەخۆشانە دەگەیەنێت کە پەستانی خوێنیان بەرزە و بەرزترین
ئاست و تێکچوونی چاوەڕوانکراو کەم دەکاتەوە.
هەروەها ئەو
نەخۆشانەی بەرگریی جەستەیان کەمە پێویستە رێحانە بخۆن بۆ ئەوەی تەندروستی گشتی و بەرگریی
جەستەیان بەگشتی باشتر بکەن، خستنەناوەوەی گەڵاکانی بۆ ناو خۆراک تەندروستی
گشتی و بەرگریی جەستە لە دژی نەخۆشی و دووبارەبوونەوەی هەوکردنەکان دژە ئۆکسانی تەندروست باشتر دەکەن.
هەروەها رێحانە
توانای بیرکردنەوە و توانای هزری باشتر دەکات، ئەمەش بەشێوەیەکی بەرچاو تەندروستیی
دەروونی باشتر دەکات توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مرۆڤ لە شێرپەنجە دەپارێزێت و مەترسی
تووشبوون بە نەخۆشی کەمدەکاتەوە، ئەمە جگە لەوەی لە کێشەکانی بینین و ئاوی سپی چاو
دەمانپارێزێت، هەروەها رێحانە ماددە و ڤیتامینە جیاوازەکانی تێدایە کە توانای کەمکردنەوەی
توندی هەوکردنی گشتییان لە جەستەدا هەیە.