PM:02:07:15/11/2024
5528 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەرمی پزیشکێکی سڕکردن لەناو ژوورەکەی لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر دۆزرایەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەش کرد، پزیشکەکە ناوی ئەندێشە مەریوانە و پزیشکی سڕکەر بووە لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر. وتیشی، دوای دۆزینەوەی، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر و توێکاری بۆ کراوە.
باسی لەوەش کرد، دوای توێکاری؛ تەرمەکەی رادەستی
کەسوکارەکەی کراوەتەوە، بەپێی وتەی پزیشکیش کە بە کەسوکارەکەیان راگەیاندووە، ئەندێشە
مەریوان بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی خستە روو، پزیشکەکە ماوەی مانگێکە
ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە.
فەریدە ئاسۆ - هەولێر
شیراز عەبدوڵا - هەولێر