بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، لە سبەینێوە تاکو سێ رۆژی دیکە شەپۆلێکی بارانی پچڕ پچڕ روو لە عێراق دەکات و پێشبینیش دەکرێت لە هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
ئەمڕۆ هەینی، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، شەپۆلێکی بارانبارین لە رۆژئاوا و باشووری عێراقەوە دەستپێدەکات و سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی چڕبوونەوەی شەپۆلەکە و دابەزینی پلەکانی گەرما پێشبینی دەکرێت لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.
باسی لەوەش کردووە، شەپۆلی بەفر و باران تا رۆژی سێشەممە بەردەوام
دەبێت.
هاوکات کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم پەڵە هەور دەبێت و لەمڕۆوە پلەکانی گەرما دەست بە نزمبوونەوە دەکەن.
پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی :
هەولێر:٢٢ پلەى
سیلیزى
سلێمانی: ٢٠ پلەى
سیلیزى
دهۆک : ٢١ پلەى
سیلیزى
کەرکوک: ٢٣ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە : ٢٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ٢٢ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەى سیلیزى
سۆران: ١٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٤ پلەى سیلیزى