AM:10:50:15/11/2024
1852 جار خوێندراوەتەوە
لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک، بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە کەسێك گیانی لەدەست دا و یەکێکی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.
ئەمڕۆ هەینی، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی شاری کەرکوک دوو گەنج لەکاتی بەرێوەچوونی یاری نێوان عێراق و ئەردەن دەبێتە شەڕیان، دوای گەڕانەوەیان بۆ ماڵ شەڕەکە جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و چەکی تێدا بەکاردەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەش کرد،
لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس بریندار بوون هەریەک لە بنەماڵەیەک، یەکێکیان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
راشیگەیاند، هەردوو لایەنی شەڕەکە
هاوسێ بوون، دانیشتوی گەڕەکی حەی حەجاجی کەرکوکن.
سۆران محەمەد - کەرکوک