سەردێڕ:

بەرپرسێکی یەکگرتوو: بڕیارمان داوە بەشداری پەرلەمانى کوردستان بکەین

PM:08:54:14/11/2024

2572 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، بە بڕیاری سەرکردایەتی حزبەکەیان بڕیاریان داوە بەشداری پەرلەمان بکەن، بەڵام هاوشێوەی کابینەی پێشوو بەشداری حکومەت ناکەن.


مستەفا عەبدوڵا، بەرپرسی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکگرتوو لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، "پێشتر بەشداری حکومەتمان کردووە و بەم حکومڕانییەی ئێستا ناتوانرێت خزمەت بکرێت، هەربۆیە بڕیاری کۆتایمان داوە و بەشداری حکومەت ناکەین".

ئاماژەی بەوەش کرد، پێکهێنانی حکومەت بۆ پارتی و یەکێتی بە تەنها زۆر قورسە. دەشڵێت، گەر نەوەی نوێ بەشداری حکومەت نەکات ئەوا پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت ئاسان نابێت.

لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێم باسی لەوە کرد، سەردانەکەی سوانی بۆ هەرێم و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان زۆر گرنگ بوو کە تێیدا گرفتی مووچە و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆیان لەسەر کرا.













گەلەری