ترەمپ لە کابینە نوێیەکەیدا جارێکی دۆستێکی کوردی بۆ پۆستێکی گرنگی ئەمریکا دیاری کرد کە ئەویش سەرۆکی هەواڵگری ئەمریکایە.
میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە، دۆناڵد ترەمپ تولسی گابارد وەکو سەرۆکی هەواڵگری ئەمریکا لە کابینەکەیدا دیاری کرد کە بەیەکێک لە هاوسۆزەکانی کورد دادەنرێت، ئەوەش دەبێتە چوارەم کەس لە کابینە نوێیەکەی ترەمپ کە بە دۆست و هاوسۆزی کورد دادەنرێن.
تولسی گابارد لەناو سوپای ئەمریکا لە عێراق کاریکردووە و پشتگیری
کورد بووە، هاوکات پێشتر رەخنەی توندی لە ترەمپ گرتووە لەسەر ئەوەی هێزەکانی ئەمریکای
لە رۆژئاوای کوردستان کشاندووەتەوە.
گابارد چوارساڵ وەک کۆنگرێسمانی دیموکراتەکان کاریکردوە و دواتر لە
ساڵی ٢٠٢٢ وازی لەو پارتە هێناوە و پشتگیری خۆی بۆ ترەمپ دەربڕیوە.
هاوکات، سەرۆکی هەڵبژێدراوی ئەمریکا، راوێژکارەکەى
عێراقییە و کەسایەتیەکى هاوسۆزی کوردیش دەکاتە راوێژکارى ئاسایشى نیشتیمانى ئەمریکا
کە بڕیارەکانى بۆ رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کاریگەرە ئەویش، مایک واڵتزی تەمەنی ٥٠ ساڵە
و لە ٢٠١٨ ەوە پەرلەمانتاری کۆمارییەکانە لەسەر پشکی ویلایەتی فلۆریدا، کە بڕیارە
لەو پۆستە نوێیەدا کۆمەڵێک دۆسێی ئەمنی و گرنگ و هەستیاربکەوێتە ئەستۆیەوە، وەک
جەنگی ئۆکرانیا و جەنگەکانی ئیسڕائیل لە لوبنان و غەزە و هێرشى گروپە چەکدارەکانى
یەمەن و چەند پرسێکى دیکەى جیهانى و ناوچەیى.