بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی تەقە کراوە و کەسێک گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی تەقە کراوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی
لەدەستداوە لە رەگەزی نێرە و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییەکە بووە.
هاوکات، لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی داد و راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی ئەمڕۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان کردووە راگیراوە و دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.
ئیحسان سابر - سلێمانی