AM:10:53:11/11/2024
1220 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ بەشێک لە خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی لە عەربەت دژی دانەمەزراندنیان بایکۆتی کارەکانیان کرد و ئاماژەیان بەوە کرد، ماوەی چەندین ساڵە بە خۆبەخش کار دەکەن و تا ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر هەنگاوێکی جددی نەناوە بۆ دامەزراندنیان.
باسیان لەوەش کرد، ژمارەیان نزیکەی ٣٥ کارمەندە کە بە خۆبەخش لە کەرتی تەندروستیدا کار دەکەن، سەرباری ئەوەش تیایاندایە بەهۆی نەبوونی کارمەندی پێویست چەند جارێک شوێنی کارەنیان گۆڕاوە.
ئەوەشیان خستە روو، ماوەی چەندین ساڵە
دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لە عەربەت راگیراوە، لەکاتێکدا لە بەشێکی
دیکەی کەرتە تەندروستییەکانی سنووری سلێمانی خۆبەخشان بەهۆی نزیکیان لە بەرپرسە
حزبییەکان دامەزرێنراون.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا چەند جارێکی دیکە خۆبەخشانی
کەرتی تەندروستیی لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دژی دانەمەزراندن گردبوونەتەوە و
ئاماژەیان بەوە کردووە، حکومەتی کاربەڕێکەر پشتگوێی خستوون و هیچ هەوڵێکی جددی بۆ دامەرزاندنیان نادات.
ئیحسان سابر- سلێمانی