PM:05:37:10/11/2024
11932 جار خوێندراوەتەوە
پارێزەر و راوێژکاری یاسایی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کە خاوەنی کۆمپانیایەکی یاساییە بە رەچەڵک عێراقییە و لە ساڵی ٢٠١٩ـەوە لەگەڵ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کاردەکات و پێشبینی دەکرێت رۆڵی گرنگ ببینێت لە کارگێڕی نوێی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.
ئەلینا حەببە ژنە پارێزەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵە و خاوەن سێ منداڵە و بە رەچەڵەک عێراقییە و دایک و باوکی لە سەرەتای هەشتاکاندا لە عێراقەوە چوونەتە ئەمریکا و مافی پەنابەرییان وەرگرتووە.
ئەلینا خاوەنی کۆمپانیایەکی یاساییە لە ویلایەتی
نیوجێرزی و لە ساڵی ٢٠١٩ چووەتە یانەی تەمپ بۆ گۆڵف و لەوێوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەستی پێکردووە و لە زۆرینەی دۆسیە
یاساییەکاندا بەرگری لە ترەمپ و خێزانەکەی کردووە.
ئەو پارێزەرە عێراقییە، پارێزگاری لە ترەمپ
کردووە لە دۆسیەی سکاڵای ترەمپ لەسەر رۆژنامەی نویۆرک تایمز، پارێزەری سەرەکی ترەمپیشە
لە لەو سکاڵایانەی لە دژی کراوە بە تۆمەتی کڕینی بێدەنگی چەند کەسێکی بەناوبانگ.
هاوکات، پێشبینی دەکرێت رۆڵی گرنگ ببینێت لە
کارگێڕی نوێی سەرۆکایەتی ئەمریکادا و یاوەری بکات بۆ کۆشکی سپی.