وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەشتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، لاما هاشم موسەوی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیی خۆراک سەر بەوەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو دەست دەکەن بە دابەشکردنی هەشتەم بەشەخۆراکی ئەمساڵ بەسەر هاوڵاتیاندا.
ئاماژەی
بەوەش کرد، لەپاڵ مادە سەرەکییەکاندا، بەشەخۆراکی ئەمجارە نیسک، لەتکەنۆک، نۆک،
ماش و فاسۆلیاش لەخۆدەگرێت.
ئەوەش
لەکاتێکدایە، پێشتر وەزارەتی
بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەشەخۆراکی ساڵێکی هاوڵاتیان کۆگا کراوە و هیچ مەترسییەک
لەسەر ئاسایشی خۆراک بوونی نییە.
وتیشی، "داوا لە هاوڵاتیان دەکەین مانگانە لە وادەی
خۆیدا سەردانی بریکارەکانی خۆراک بکەن بۆ وەرگرتنی پێکهاتەکانی بەشەخۆراک".