سەردێڕ:

شارەزور؛ لە ٨ کاتژمێردا ٢٠٠ کەس بەهۆی سکچوون و رشانەوەوە چوونەتە نەخۆشخانە

PM:11:56:06/11/2024

2444 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی ، ماوەی دوو رۆژە حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە شارەزوور رووی لە زیادبوون کردووە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش باسی لەوە کرد، گومان دەکرێت بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی شارەزوورەوە ئەو حاڵەتە دروستبووبێت.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوە کرد، ماوەی دوو ڕۆژە حاڵەتەکانی سکچونوو رشانەوە لە شارەزوور لە تەمەنە جیاوازەکان بە تایبەت لە منداڵاندا زیادی کردووە.

وتیشی، لە ماوەی کەمتر لە هەشت کاتژمێردا زیاتر لە٢٠٠نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەوەشی خستەروو، ئیدارەی نەخۆشخانەی شەهید رەوف بەشی هۆبەی زمناکۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ئاوی شارەزور بەدواداچونیان بۆ حاڵەتەکە کردووە و هۆبەی خۆپارساتنی سلێمانیان ئاگارکردووەتەوە لە کێشەکە.

باسی لەوەشکرد، بڕیارە تیمێکی هۆبەی خۆپاراستنی سلێمانی سەردانی شارەزور بکەن و نمونە لەسەرچاوە ئاوەکەیوەربگرن و پشکنینی بۆ بکەن.













گەلەری