سەردێڕ:

سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

PM:06:26:06/11/2024

9516 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گوندی قوڵقوڵە و قزلەری سەر بە پارێزگای سلێمانی رووداوی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بووە و برینی سیانیان سەختە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، چاوگێک لە هاتوچۆی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە نزیک گوندی قوڵقوڵە و قزلەری سەر بە پارێزگای سلێمانی رووداوێکی پێکدادان روویداوە و پێنج کەس بریندار بوون.

باسی لەوەش کرد، رووداوەکە لەنێوان پیکاب نیسانێک و کرۆلایەکی تەکسیدا بووە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون کە برینی سیانیان سەختە.

لە چەند رۆژی رابردووشدا، لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج کەس برینداربوون.

محەمەد رەحیم- سلێمانی 












گەلەری