PM:01:21:06/11/2024
1776 جار خوێندراوەتەوە
بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ لە سلێمانی و هەولێر و رانیە گردبوونەوە و باسیان لەوە کرد، بەبێ هۆکارێکی رەوا لەسەر کارەکانیان لابراون و لایەنی پەیوەندیداریش بەپێی پێویست نەهاتوون بەدەم داواکانیانەوە.
ئەو مامۆستایانە بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەیان بەوەش کرد، لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و بەهۆی دەستوەردانی حزبییەوە مامۆستای میلاک خراوەتە شوێنیان.
وتیشیان، داوا دەکەن بکرێن بە گرێبەست و بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بگەڕێنەوە
سەر کارەکانیان، تا ئێستاش لایەنی پەیوەندیدار بەپێی پێویست بەدەم داواکانیانەوە
نەهاتوون.
ئەوەشیان خستە روو، تیایاندایە ماوەی ١٠ ساڵە وانەبێژی کردووە و لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، لەکاتێکدا ژمارەیەک لەوانەی کە کراون بە گرێبەست تەنها ماوەی ساڵێکە کاری وانەبێژیان کردووە و بەهۆی نزیکبوونیان لە بەرپرسانی دەسەڵات کراون بە گرێبەست.
ئیحسان سابر - سلێمانی