سەردێڕ:

نێچیرڤان بارزانی: کار دەکەین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا

AM:11:59:06/11/2024

2552 جار خوێندراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا. وتیشی، چاوەڕوانن لە داهاتوودا پێکەوە کار بکەن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا.


ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی دۆناڵد ترەمپ دەكات بۆ سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا و وەرگرتنی ئەو پۆستە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "چاوەڕوانم بۆ ئەوەی لە داهاتوو بەیەکەوە کاربکەین بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا".
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی ٢٠٢٤، دۆناڵد ترەمپی کاندیدی سەرکەوتوویی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بووە ٤٧ـەمین سەرۆکی وڵاتەکە. 













گەلەری