سەردێڕ:

دژی چۆڵکردنی قوتابخانەکەیان خوێندکارانی قوتابخانەی شەهید رەنگینی کچان گردبوونەوە

AM:11:14:05/11/2024

1900 جار خوێندراوەتەوە

دژی بڕیاری چۆڵکردنی پێنج قوتابخانەی خوێندنی کوردی بۆ گۆڕینیان بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتی خوێندکارانی شەهید رەنگینی کچان گردبوونەوە و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا داوایان لێکردوون چۆڵی بکەن.


ئەمڕۆ سێشەممە، دژی بڕیاری چۆڵکردنی پێنج قوتابخانەی خوێندنی کوردی بۆ گۆڕینیان بۆ قوتابخانەی نێودەوڵەتی خوێندکارانی شەهید رەنگینی کچان گردبوونەوە و داوایان کرد قوتابخانەکەیان چۆڵنەکەن و دەیانەوێت بە زمانی کوردی بخوێنن.

هاوکات، بەڕێوەبەری قوتابخانەکە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا داوایان لێکردوون چۆڵی بکەن و چەندان ساڵە خزمەتی قوتابخانەکە دەکەن، بەڵام ئێستا دەیانەوێت چۆڵی بکەن بۆ قوتابخانەیەکی نێودەوڵەتی.

باسی لەوەش کرد، چەندان ساڵە بەبێ بودجەیی و بە هاوکاری خێرخوازان خزمەتی قوتابخانەکەی کردووە و ئێستاش کە کاتی تاقیکردنەوەکانە داوای لێدەکەن قوتابخانەکە چۆڵبکات. دەشڵێت، "قوتابخانەکەمان قوتابخانەی کچانە و بەم زستانە ئەو کچانە بۆ کوێ بنێرم."













گەلەری