سەردێڕ:

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەس بریندار بوون

AM:10:52:05/11/2024

1480 جار خوێندراوەتەوە

لە دوو رووداوی هاتوچۆی جیاوازدا لەسەر رێگای کەلار- خانەقین و هەولێر- کۆیە کەسێک گیانی لەدەستدا و شەش کەسیش بریندار بوون.


ئەمڕۆ سێشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای کەلار- خانەقین کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەو رووداوەدا چوار کەس بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاوکات، لەسەر رێگای هەولێر- کۆیە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دوو بارهەڵگردا روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەشێک لە شۆفێران زۆربوونی رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ خراپی رێگاوبانەکان دەگەڕێننەوە و باس لەوە دەکەن دەسەڵاتدارانی هەرێم نەیان توانیوە ڕیگاوبانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان دروست بکەن.

ئومێد چۆمانی- هەولێر

هۆگر عەدنان- چەمچەماڵ













گەلەری