سەردێڕ:

وتەبێژی یەکێتی: بۆ پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەین جگە لە پارتی

AM:09:40:05/11/2024

3448 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و سەردانی هەموو لایەنەکان دەکەن جگە لە پارتی.


ئەمڕۆ سیشەممە، سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند، بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ شاندێکی دانوسانکاریان پێکهێناوە و سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکەن جگە لە پارتی ئەوەش بە مەبەستی راوێژ و راگۆرینەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم.

دوێنێش، مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی رایگەیاند، ڤیتۆیان لەسەر هیچ لایەنێك نییە و شاندێکیان بۆ گفتووگۆ پێکهێناوە.

هاوکات،مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، پێویستە حکومەتی نوێ حکومەتێکی سەرتاسەری و بەهێز و یەکگرتوو بێت و لەسەر بنەمای دەنگی لایەنە سیاسییەکان و بەرکەوتەی هەڵبژاردن بێت.













گەلەری