بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ١٠ لە شاری سلێمانی، لەنێوان حەوت بۆ هەشت هەزار دیناردا دەبێت. دەشڵێت، "خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەگۆڕێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا، نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای مۆلیدەی بۆ یه‌ك ئه‌مپێر بە ٤٣ دینار دیاری کردووە.
ئاماژە بەوەش
کراوە، بە گوێرەی ئەو نرخەی دیاری‌یان کردووە، نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ
مانگی ١٠ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە نێوان حەوت بۆ هەشت هەزار دیناردا دەبێت.
ئەوەش خراوەتە
روو، بەوپێیەی مۆلیدەکان لە نێوان ١٦٥ بۆ ١٨٥ کاتژمێردا کاریان کردووە، بەهۆی جیاوازیی
كارکردنیان، نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
باس
لەوەش کراوە، بۆ لەمەودوا، خشتەی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان بەم جۆرە دەبێت:
کاتژمێر
٦:٣٠ خولەکی بەیانی تا ٨:٠٠ـی بەیانی مۆلیدەکان بۆ ماوەی کاتژمێر و نیوێک کار
دەکەن، دواتر لە کاتژمێر ١٢:٠٠ـی نیوەڕۆوە تا کاتژمێر ١:٠٠ـی شەو، بۆ ماوەی ١٣
کاتژمێر مۆلیدە ئەهلییەکان کار دەکەن، بەڵام رۆژانی هەینی و شەممە مۆلیدە ئەهلییەکان
بەیانیان کار ناکەن و لە بری ئەوە لە کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆوە تا کاتژمێر
١:٠٠ـی شەو، بۆ ماوەی ١٤ کاتژمێر کار دەکەن.
ئەوەش
هاتووە، له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی، نابێت كارپێكردنی مۆلیدە و
پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان له پێنج خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به پێچه‌وانه‌وه
خاوه‌ن مۆلیدەکە سزا ده‌درێت.