کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران دەبارێت. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە".
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بۆ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و هەندێک کات بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەش کراوە، لە کاتەکانی ئێوارە، کاریگەریی دابارین بە لاوازی دەمێنێتەوە
و بەشێوەی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت.
ئەوەش خراوەتە روو، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەراورد بە
تۆمارکراوەکانی دوێنێ دوو بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ سێشەممە کەشناسیی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان لە
نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم،
لە کاتەکانی ئێوارەشدا کاریگەریی بارانبارین لاواز دەبێت.
بەرزترین
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: ٢١
پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٥
پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٧ پلەى
سیلیزى
هەڵەبجە: ١٦
پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٠
پلەى سیلیزى
گەرمیان: ٢٣
پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٦ پلەى
سیلیزى
سۆران: ١٥ پلەى
سیلیزى
حاجی ئۆمەران :
١١ پلەى سیلیزى