پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە شاخی تونێلی دەربەندیخان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بووە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ بەشێک لە شاخی تونێلی دەربەندیخان داڕووخاوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی داڕووخانی
شاخەکەوە ئاستەنگی هاتوچۆ لەناو تونێلەکەدا دروست بووە و ژمارەیەک هاوڵاتی گیریان خواردووە.
هەر ئەمشەو، لە شەقامی گشتیی هەڵەبجە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە، ئاستەنگی هاتوچۆ
لەسەر رێگاکە دروست بوو و چەند ئۆتۆمبێلێک پەکیان کەوت.
لەلایەکی دیکەوە، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لە گەڕەکی شۆراو
لە کەرکوک ئاو چووە ناو زیاتر لە
٣٠ ماڵەوە و ژمارەیەک
ئۆتۆمبێل و قوتابخانەیەکیش ژێرئاو کەوت، بەشێک لە هاوڵاتیانیش ماڵەکانیان چۆڵ کرد.
لە دوێنێوە شەپۆلی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی
عێراق و هەرێم دەستی پێکردووە و لە بەشێک لە ناوچەکان لافاو دروست بووە و ئاستەنگی
هاتوچۆی لێکەوتووەتەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیش، شەپۆلەکە ئەمشەو بەردەوام دەبێت و لە هەندێک ناوچەش لێزمەباران دەبارێت.
کەشناسی دەشڵێت، سبەی دووشەممە شەپۆلى بارانبارین بە گشتى لاواز دەبێت و بارانبارین بە شێوەى
نمەباران و هەندێک کات بارانى مامناوەند لە سەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت،
بەڵام لە سەنتەرى پارێزگاکان نمەباران و هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت.
هونەر فارس- دەربەندیخان