وەزارەتی دارایی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێمیان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لەلایەن نوێنەری وەزارەتەکەیانەوە، لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی مووچەخۆرانی هەرێم رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کراوە.
پێشتر وەزارەتی
دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بۆ بەغدا ناردبوو، بەڵام بەهۆی بوونی کێشە
لە لیستەکە، وەزارەتی دارایی عێراق لیستەکەی بۆ هەرێم ناردەوە.
چاوگێکى
ئاگاداریش لە حکومەتى کاربەڕێکەرى هەرێم بە ئێن ئاڕ تى وت، بەغدا تێبینى لەسەر
چەند خاڵێکى لیستى مووچەی مانگی١٠هەبووە، لە سەروو
هەمویانەوە، نەبوونى بایۆمێترى بەشێکى مووچەخۆران و ناڕێکى لیستى مووچەى هێزە
ئەمنییەکان لەگەڵ تێکەڵکردنى لیستى چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک.
ساڵى رابردوو حکومەتى کاربەڕێکەر بەهۆى
پابەندنەبوونیەوە بە یاسای بودجە، لەوانەش رادەستنەکردنى داهاتەکان، نەیتوانى سوود
لە گەورەترین بودجە لە مێژووى عێراقدا ببینێت، نەک هەر ئەوە، بەڵکو بەهۆى
پاکنەکردنەوەى لیستى مووچە و ئامادەنەکردنى لیستێکى رێک و پێکی مووچەى مووچەخۆران
لەلایەن ئەو حکومەتەوە، مووچەى سێ مانگی کۆتایی ساڵەکە فەوتا.
حکومەتى
کاربەڕێکەر کە لە ئێستادا کاری بۆ تەنها ئامادەکردنى لیستى مووچە کورت بووەتەوە،
بەڵام ئەمساڵ هیچ مانگێک بە دروستى لیستى مووچەى رەوانەى بەغدا نەکردووە و هیچ
مانگێکیش لەکاتى خۆیدا مووچەى دابەشنەکردووە.
خۆدزینەوەى
حکومەتی کاربەڕێکەر لە مووچە لە کاتێکدایە، داهاتى ناوخۆی هەرێم بەپێى راپۆرتى
حکومەتى کاربەڕێکەر مانگانە ٤٥٢ ملیار دینارە و هاوکات داهاتى نەوتى قاچاخیش
بە٥٠٠ملیۆن دۆلاری مانگانە
دەخەمڵێنرێت، بەڵام لە ١٣ مانگى رابردوودا حکومەتى کاربەڕێکەر تەنها ٩ مووچەى دابەش
کردووە و هیچ کاتێکیش وەڵامێکى روونى ئەو پرسیارەى نەداوەتەوە کە بۆچى لە
داهاتەکانى ناوخۆ و نەوت مووچە دابەش ناکات.