AM:09:08:03/11/2024
4348 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجامەکانی زانکۆلاین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بڵاو دەکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا ئەنجامەکانى وەرگرتنى دەرچووانى قۆناغی دوانزەى ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥ رادەگەیەنن.
ئاماژە
بەوەش کراوە، دواى
راگەیاندنى ئەنجامەکان، لە رۆژی ١٠ـی ئەم مانگەوە دەست دەکرێت بە پڕۆسەی خوێندنی
قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
ئەوەش خراوەتە روو، پێویستە لەسەر وەرگیراوان
لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، راستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیان بکەن و هەموو زانکۆکانى
هەرێمی کوردستان ئامادەکاریی پێویست دەکەن بۆ پێشوازیکردن لە وەرگیراوان بۆ ساڵى
نوێى خوێندنى ٢٠٢٤-٢٠٢٥.