PM:11:18:02/11/2024
2456 جار خوێندراوەتەوە
زۆربەى فەرمانبەران و مامۆستایان ئامادەنین فۆڕمی پڕۆژەی هەژماری من پڕبکەنەوە و دەڵێن بەپێى ئەزموونى ١٠ ساڵى رابردوو متمانە بە حکومەتەکەى پارتى و یەکێتى ناکەن.
بە پێچەوانەوە زۆربەى مووچەخۆران متمانەیان بە بانکەکانى حکومەتى عێراق هەیە و دەڵێن بێجگە لە پێشینەکان، مانگانەش لە کاتى خۆیدا مووچە دابەش دەکات.
ئەو
مووچەخۆرانەی مووچە لە عێراق وەردەگرن، دەتوانن لە یەک ملیۆن دینارەوە تاوەکو ١٥٠
ملیۆن دینار پارە لە بانکەکان رابکێشن، بەپێچەوانەوە ئەو مووچەخۆرانەی بەشداری پڕۆژەی
هەژماری منن، نەک سوودی بانکیان پێنادرێت بەڵکو لە هەر مووچە وەرگرتنێکدا بڕێک
پارەیان لێدەبڕدێت.
بەپێی زانیارییەکان، پشتگیریکردنی یەکێتی لە پڕۆژەی هەژماری من،
دەستکەوتنی داهات و پارەیە چونکە بانکەکانى خۆی لە هەژماری من
هاوشێوەى پارتى بەشدارن لە پڕۆژەکە.