PM:06:07:02/11/2024
1800 جار خوێندراوەتەوە
کونسوڵی ئەمریکا و شاندێکی ئەو وڵاتە سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و پیرۆزبایی ئەنجامەکەیان لە نەوەی نوێ کرد و خوازیار بوون لایەنەکان بتوانن کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنن.
لە سەردانەکەدا شاندی ئەمریکا باسی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان کرد و پیرۆزبایی ئەنجامەکەیان لە نەوەی نوێ کرد.
لەبەرامبەریشدا، نەوەی نوێ رایگەیاند خەڵکی کوردستان بۆیە دەنگیان دا تا ئەم
حکومڕانییەی پارتی و یەکێتی گۆڕانکاری بەسەردا بێت.
نەوەی نوێ دەشڵێت، ناکرێت هەمان حکومڕانی بە هەمان ستراتیژ و هەمان هێزەوە حوکمی کوردستان بکات.
نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان ژمارەی دەنگەکانی سێ
هێندە زیادی کردووە و بووە خاوەنی ١٥ کورسی و هێزی سێیەمە لە هەرێم.