PM:05:44:02/11/2024
920 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، لەسەر شەقامی سەرەکی بەردەڕەش-کەلەک لە دووڕیانی گوندی دووسەرە رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
ئازاد تەها وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند، رووداوەکە لە جۆری پێکدادان بووە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپترا و تانکەرێک روویداوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئۆپتراکە گیانی لەدەستداوە و
تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.
دوێنێش، لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە پێنج
کەس برینداربوون.