سەردێڕ:

تایبەتمەندی ئەو کەسانەی ئارەزووی باران دەکەن

PM:04:09:02/11/2024

2084 جار خوێندراوەتەوە

زۆر کەس هەست بە دڵخۆشی دەکەن تەنها بە بینینی دڵۆپە بارانەکان، جا لە پەنجەرەی ماڵەوە بێت یان تەنانەت لەکاتی پیاسەکردن لە شەقامەکەدا بێت، راستەوخۆ ئارەزوو دەکەن وێنەی بگرن یان لەگەڵیدا گوێ لە میوزیکێکی ئارام بگرن، ئەم کەسانەش بە چەند تایبەتمەندییەک دەناسرێنەوە.


لە بابەتێکی ماڵپەڕی "lifehack" دا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەو کەسانە دەکات کە ئارەزووی باران دەکەن، ئەوانیش بریتین لە:

١. گرنگی بە وردەکارییە بچووکەکان دەدەن.

٢. لە بچووکترین شتەکانەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەن.

٣. متمانەیەکی زۆر بە خۆیان دەکەن.

٤. بە شێوەیەکی نەرم و نیان مامەڵە لەگەڵ کێشەکان دەکەن.

٥. زیادەڕەوی لە کێشە بچووکەکان ناکەن و بابەتەکان گەورەتر ناکەن.

٦. بە کەسانی ئەرێنی و گەشبین دەناسرێنەوە.



 
 












گەلەری