جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی رایگەیاند، خەڵك چاوەڕێی پێکهێنانی كابینەی ١٠یەمی حكومەتی هەرێمە و نابێت بە بابەتی لاوەكی وەك تەوتین، پشتگوێ بخرێت.
ئەمڕۆ شەممە، مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمانی بە میدیای پارتی راگەیاند، چاوەڕێی ئەوەن گفتوگۆکان بەزوترین کات دەستپێبکەن، بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکانی بکات و حکومەتێکی بەهێز پێکبهێنرێت.
ئاماژەی
بەوەش کرد، دەبێت خاوەنی زۆرترین کورسی دەستپێشخەری بکات بۆ ئەوەی گفتوگۆکان دەستپێبکات
بۆ پێکهێنانی کابینەی ١٠یەمی حکومەت و پێکهاتەی تورکمان چاوەڕێ دەکەن مەسرور
بارزانی، ڕابسپێردرێت بۆ ئەوەی دەست بە پێکهێنانی
حکومەت بکات.
دەشڵێت، "ئێمە
وەکو پێکهاتەی تورکمان، کلدان سریان، ئاشور، ئەرمەنیش زۆر نیگەران بوین لە دابەشکردنی
کورسی کۆتاکان لە سەر بازنەکان، چونکە لە بەرژەوەندی پێکهاتەکەمان نەبوو، ئێمە مافەکانمان
دەستەبەر کرد بوو بەپێی یاساکانی پەرلەمانی کوردستان کە تێپەڕێنراوە."
باسی لەوەش
کرد، هەفتەیەک بەسەر هەڵبژاردنەکان تێپەڕیوە خەڵکی چاوەڕیی ئەوەن کابینەی ١٠یەم
دروست بکرێت، نەک بە بابەتی لاوەکی وەکو تەوتین، بەلاڕێدا ببرێت و دروستبونی حکوومەت
پشتگوێ بخرێت، و ئەو لایەنانەی باسی تەوتین دەکەن دەیانەوێت دەنگ و مافی خەڵکی و
بابەتە گرنگ و سەرەکییەکان فەرامۆش بکرێن.